AP ١٤٠٣ خەرمانان ٢٤ ١٨:٠٦

بەپێی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان؛

کوردەکانی سووریا لە چەند بەرەدا هێرشیان دەکرێتە سەر

کوردەکانی سووریا لە چەند بەرەدا هێرشیان دەکرێتە سەر

بە گوێرەی نوێترین ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، کوردەکانی سووریا هاوکات لە لایەن تورکیا، داعش و هۆزەکانی عەرەبەوە هێرشیان دەکرێتە سەر.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی سووریا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا لەمدواییەدا ڕاپۆرتێکی نوێی لەبارەی هەلومەرجی ناوچە جۆراجۆرەکانی سووریا و لەوان ناوچەی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکانی سووریا ئاراستەی ئەو ڕێکخراوە کرد.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، کوردەکان لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریادا بەردەوام لە لایەن تورکیا و ملیشیاکانی سەر بەو وڵاتە هێرشیان دەکرێتە سەر و لەمناوە بۆدوومانی ئاسمانیی تورکیا زیانێکی زۆری بە دامەزراوە ناسەربازییەکان و خەڵکی سڤیلی ئەو ناوچەیە گەیاندووە.

هاوکات ڕاپۆرتەکە دەڕوانێتە شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزەکانی کوردی سووریا و دەوڵەتی ناوەندی لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو و بەردەوام‌بوونی هێرشەکانی داعش و بەتایبەت هێرشی لەناکاویان بۆ سەر ناوچەی ژێر کونتڕۆڵی کوردەکان.

کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی سووریا لە بەشێکی تری ڕاپۆرتەکەی ئاماژەی بە پێشێل‌کردنی ڕێککەوتنی هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا لەگەڵ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە بەکارنەهێنانی هیزی ژێر ١٨ ساڵ کردووە و ڕایگەیاندووە کە گرووپی گەنجانی شۆڕشیی سەر بەو هێزانە بەردەوامن لە ئەندامگیری لە نێوان منداڵان و میرمنداڵان.

News ID 51679

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha